简体中文
繁體中文
English
Pусский
日本語
ภาษาไทย
Tiếng Việt
Bahasa Indonesia
Español
हिन्दी
Filippiiniläinen
Français
Deutsch
Português
Türkçe
한국어
العربية
الملخص:بەیانی ئەمڕۆ هەینی، سەرەڕای ئەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو داخراون، بەڵام بەشێك لە بەهای دراوە بیانیەكان گۆڕانكاریان بەسەرهات و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە، پێشتر ئەژی محەمەد شارەزای بازاڕە ئابورییەکان، بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوو هۆکار ئێستا بەهای دۆلاریان بەرز راگرتووە یەکەمیان پەنابردنی هاوڵاتیان بۆ کارتە بانکییەکان و بەکارهێنانی بۆ گەشتکردن و خەرج کردنی لە دەرەوەی وڵات، وتیشی، “ئەو جووڵەیە رێژەی دۆلاری لە بازاڕە ناوخۆییەکان کەم کردووە”.
باسی لەوەش کرد، “دووەم هۆکارییان هەوڵی کۆمەڵێک بازرگانە کە لە ماوەی رابردوو دۆلاریان بە نرخی بەرز کڕیوە و ئێستا دەیانەوێت زیانی کەمیان بەربکەوێت بۆیە جووڵە و مامەڵەی دۆلار بۆ ماوەیەکی کاتی رادەگرن تاکو نرخەکەی بەرز دەبێتەوە پاشان دەیفرۆشن”.
هاوکات، سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە ماوەی رابردوو دا لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی دا رایگەیاندبوو، بەهای دۆلار بۆ سەر نرخی فەرمی بانکی ناوەندی عێراق دادەبەزێت.
ناڕوونی سیاسەتی ئۆپێك كاریگەری هەیە لەسەر دابەزینی نرخەكانی نەوت، ئەوەش پەیوەستە بە ئاستی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەكانی جیهان.
بۆ ئەو مەبەست ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (75.75) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (71.53) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: ئاسمان لە زۆربەی ناوچەكان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك لە كەشدا، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەكاندا بە تایبەت لە ناوچە سنوورییەكان باران بارینێكی كەم دەبارێت و هەندێك كات هەورە تریشقەش دەبێت.
سەبارەت بە پلەكانی گەرماش ئاماژەی بەوەدا كە نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
جەختیشی كردەوە كە خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و ئاراستەكەشی بەرەو باكوری خۆرهەڵات دەبێت.
كەشناسی هەروەها سەبارەت بە رەوشی كەشوهەوای پێشبینیكراوی سبەی شەممە ڕایگەیاند: ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەكاندا، پلەكانی گەرماش لە زۆربەی ناوچەكان نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ هەینی، بەڵام لە هەندێك شوێن بە نزیكەی یەك پلە بەرزتر دەبێتەوە.
جەختیشی كردەوە، كە خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و ئاراستەكەشی بەرەو باكوری خۆرئاوا دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە دیاری كرد:-
هەولێر: 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 32 پلەی سیلیزی
دهۆك: 32 پلەی سیلیزی
كەركوك: 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 32 پلەی سیلیزی
سۆران: 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 40 پلەی سیلیزی
عدم اعطاء رأي:
الآراء الواردة في هذه المقالة تمثل فقط الآراء الشخصية للمؤلف ولا تشكل نصيحة استثمارية لهذه المنصة. لا تضمن هذه المنصة دقة معلومات المقالة واكتمالها وتوقيتها ، كما أنها ليست مسؤولة عن أي خسارة ناتجة عن استخدام معلومات المقالة أو الاعتماد عليها.