简体中文
繁體中文
English
Pусский
日本語
ภาษาไทย
Tiếng Việt
Bahasa Indonesia
Español
हिन्दी
Filippiiniläinen
Français
Deutsch
Português
Türkçe
한국어
العربية
الملخص:ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و 100 دۆلار گەیشتە 148 هەزار و 500 دینار، وتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری سلێمانی رایگەیاند، یەکێک لە هۆکارەکان لەکاخستنی بەشێک لەکارتەکانی ئەلیکترۆنییە.
جەبار گۆڕان، وتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری سلێمانی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بە خەندان-ی راگەیاند، “کارتی ئەلیکترۆنی کە لەماوەی رابردودا بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەکارهێنرا هۆکارێکی باش بو، هەتاوەکو مامەڵەکردن پێوەی هاوشێوەی جارانی لێنەکرێتەوە نرخی دۆلار دانابەزێت، پێشتر رۆژانە تاوەکو هەزار و 300 دۆلاری پێڕادەکێشرا بەڵام ئێستا بۆ 300 دۆلار رۆژانە کەمکراوەتەوە و بەشێکیشیان سنوردارکراوە و هەندێکیان بەتەواوەتی وەستێنراوە”.
ئەمڕۆ بانکی ناوەندی 60 ملیۆن دۆلاری تەنها بە کاش فرۆشتوەو ئەو پارەیە بە عەمەلی نایەتە ناو بازاڕ
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ بانکی ناوەندی 60 ملیۆن دۆلاری تەنها بە کاش فرۆشتوە ئەگەر ئەو پارەیە بە عەمەلی بێتە ناو بازاڕ و پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی دراوەوە ئەوا بەهای دۆلار دادەبەزێنێت، بەڵام لە راستیدا ئەو پارەیە نایەتە بازاڕەوە، ئەوەش “بەهۆی قۆرخکاری و گەندەڵییەوەیە”.
بەشێکی زۆری خەڵک و بازرگانان دۆلارەکەیان فرۆشت و کردیان بەدینار، ئێستا دەیکڕنەوە
وتەبێژی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری سلێمانی باسی لەوەشکرد، لەماوەی رابردودا بەرپرسانی حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی لەماوەی رابردودا دڵنیایی تەواویاندا کە دۆلار دادەبەزێت و ئەوکاتەی 100 دۆلار گەیشتە 143 هەزار دینار بەشێکی زۆری خەڵک و بازرگانان دۆلارەکەیان فرۆشت و کردیان بەدینار، ئێستا دۆلار رو لە بەرزبونەوەیە و بەشێک لە خەڵک و بازرگانان دۆلار دەکڕنەوە و خواستێکی زۆری لەسەرە.
رێگەی خرا بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار چالاککردنەوەی تەواوی ماستەرکارتەکان و ئەو بەربەستانەی بەردەمی لاببرێت
جەبار گۆڕان پێیوایە، رێگەی خرا بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار چالاککردنەوەی تەواوی ماستەرکارتەکان و ئەو بەربەستانەی بەردەمی لاببرێت، جاران رۆژانە زیاتر لە 60 ملیۆن دۆلار لە دەرەوە لە رێگەی ئەو کارتانەوە دەکڕدرا و دەگوازرایەوە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەوەش وایکردبو دۆلار زۆر خێرا دابەزێت، بەڵام ئێستا بەبیانوی سپیکردنەوەی پارە کارتەکان وەستێنراون یان مامەڵەکردن پێوەی سنوردارکراوە، ئەوە جگە لەوەی بانکەکانیش عمولەیان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردوەتەوە.
عدم اعطاء رأي:
الآراء الواردة في هذه المقالة تمثل فقط الآراء الشخصية للمؤلف ولا تشكل نصيحة استثمارية لهذه المنصة. لا تضمن هذه المنصة دقة معلومات المقالة واكتمالها وتوقيتها ، كما أنها ليست مسؤولة عن أي خسارة ناتجة عن استخدام معلومات المقالة أو الاعتماد عليها.
بانكوك، تايلاند — في هذا القلب النابض لآسيا، على وشك أن تبدأ فعالية ضخمة تجمع نخبة التكنولوجيا المالية من جميع أنحاء العالم. سيُفتتح معرض WikiEXPO، الذي تنظمه شركة WikiGlobal الشهيرة عالميًا في مجال خدمات التكنولوجيا المالية، رسميًا في السابع من سبتمبر. يهدف هذا الحدث، الذي يحمل شعار "أعمق وأغنى"، إلى استكشاف إمكانيات السوق المالي في تايلاند وربط الحكمة التجارية العالمية بالفرص.
حققت الشركة 5.14 مليون فرنك سويسري من الأنشطة التجارية، وأنهت الفترة بأرباح بلغت 80,815 فرنكًا سويسريًا. ومع ذلك، قفزت قيمة أصولها إلى 218.4 مليون فرنك سويسري.
حذرت الهيئة القبرصية من مواقع احتيالية تنتحل هوية المؤسسة، كما نبهت المستثمرين من تأييدات مزيفة من مشاهير على وسائل التواصل الاجتماعي، داعية إلى توخي الحذر.
في الآونة الأخيرة، تصاعدت حالات الاحتيال في سوق التداول بالمنطقة العربية، مستهدفة المتداولين الجدد والغير متمرسين. هذه الظاهرة ليست جديدة، لكنها شهدت زيادة ملحوظة مع تزايد الإقبال على الاستثمار عبر الإنترنت. في هذا المقال، نستعرض بعض أبرز حالات الاحتيال ونلقي الضوء على بعض الوسطاء الذين تورطوا في ممارسات مشبوهة.