简体中文
繁體中文
English
Pусский
日本語
ภาษาไทย
Tiếng Việt
Bahasa Indonesia
Español
हिन्दी
Filippiiniläinen
Français
Deutsch
Português
Türkçe
한국어
العربية
الملخص:وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێشبینیەكان بۆ دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار هەڵە بون و دەشڵێت، "بەمزوانە بەهای 100 دۆلار ناچێتە خانەی خوار 140 و لەو بڕوایەشدا نین بچێتە سەروی 150 هەزار دینارەوە".
وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێشبینیەكان بۆ دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار هەڵە بون و دەشڵێت، “بەمزوانە بەهای 100 دۆلار ناچێتە خانەی خوار 140 و لەو بڕوایەشدا نین بچێتە سەروی 150 هەزار دینارەوە”.
جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكە بە خەندان-ی راگەیاند 'پێشبینیەکان هەموی هەڵە بون سەبارەت بە دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار بەتایبەت ئەوەی دوای جێبەجێكردنی یاسای بودجە بەهای دۆلار دادەبەزێت، چونكە بانکی ناوەندی ناتوانێت ئەو هەمو دۆلارە بفرۆشیت.
تاکە سەرچاوە و داهاتی عێراق نەوتە، بەوەش حكومەت دەتوانێت لە مانگێکدا بەبڕی حەوت ملیار دۆلار نەوت بفرۆشێت
وتیشی، “تاکە سەرچاوە و داهاتی عێراق نەوتە، بەوەش حكومەت دەتوانێت لە مانگێکدا بەبڕی حەوت ملیار دۆلار نەوت بفرۆشێت، هەربۆیە بانکی ناوەندی ناتوانێت هەمو رۆژێك 350 ملیۆن دۆلار بخاتەبازاڕەوە”.
یەکێک لە هۆکارەکان ئەو بودجە زەبەلاحەیە 64 ترلیۆن و 500 ملیار کورتهێنانی هەیە
باسی لەوەشكرد، “یەکێک لە هۆکارەکان ئەو بودجە زەبەلاحەیە 64 ترلیۆن و 500 ملیار کورتهێنانی هەیە، هەروەها یەکێکی تریش لە هۆکارەکان کە دۆلار لە بەهایەكی بەرزدا ماوەتەوە، بۆ جموجۆڵی بازرگانی دەگەڕێتەوە کە بازرگانەکان کەلوپەلیان نەدەهێنا لە ترسی ئەوەی زەرەر بکەن و ئێستا کە بریار درا بەهای دۆلار جێگیر بکرێت بە لێشاو کەلوپەل دێت و پێویستیان بەدۆلاری زیاتر هەیە”.
یەکێک لە فاکتەرەکانی دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار ئەکتیڤکردنی ماستەرکارتە
جەبار گۆران دەشڵێت، “یەکێک لە فاکتەرەکانی دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار ئەکتیڤکردنی ماستەرکارتە، چونکە لە عێراق هۆم بزنسمان هەیە لەگەڵ بیگ کۆمپانیاکان کە کۆمپانیا گەورەکان لەڕێگەی بانکەوە دەتوانن حەواڵە بکەن، بەڵام بازرگانی بچوک ناتوانن لە ڕێگەی بانکەوە حەواڵە بکەن، بۆیە پێویستیان بە ماستەرکارتە بۆ حەواڵە کردن”.
سەبارەت بە چارەنوسی دینار بەرامبەر بەدۆلار، جەبار گۆران ئاشكرایكرد، “لەو باوەرەدا نین بەهای دۆلار لەم بەهایەی ئێستادا زیاتر بەرزترببێتەوە، بەڵام بەم نرخەی ئێستای بەردەوام دەبێت تا کریدی کارت و ماستەر کارتەکان ئەکتیڤ دەکرێنەوە و بەوەش بەهای 100 دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ 144 و 145 هەزار دینار، وەك ئەوەی بچێتە خوار خانەی 140ەوە لەمساڵدا ئەستەمە”.
عدم اعطاء رأي:
الآراء الواردة في هذه المقالة تمثل فقط الآراء الشخصية للمؤلف ولا تشكل نصيحة استثمارية لهذه المنصة. لا تضمن هذه المنصة دقة معلومات المقالة واكتمالها وتوقيتها ، كما أنها ليست مسؤولة عن أي خسارة ناتجة عن استخدام معلومات المقالة أو الاعتماد عليها.
في حادثة أخرى تؤكد الممارسات المشبوهة لمنصة GlobTFX، تعرض متداول من المغرب لخسارة 89 دولارًا أمريكيًا بسبب عطل تقني مفاجئ في المنصة أثناء تنفيذ صفقة مالية، مما أدى إلى فقدان السيطرة على عملياته وعدم القدرة على التصرف في الوقت المناسب. فماذا حدث بالضبط؟ وهل كان هذا مجرد خطأ تقني، أم أنه جزء من مخطط احتيالي ممنهج؟
نخبة الصناعة لإنشاء نظام بيئي استثماري صحي
استكشف حقيقة وعود منصة GlobTFX بالعوائد العالية، وكشف الإشارات التحذيرية والتفاصيل الكاملة حول عملياتها.
بانكوك، تايلاند — في هذا القلب النابض لآسيا، على وشك أن تبدأ فعالية ضخمة تجمع نخبة التكنولوجيا المالية من جميع أنحاء العالم. سيُفتتح معرض WikiEXPO، الذي تنظمه شركة WikiGlobal الشهيرة عالميًا في مجال خدمات التكنولوجيا المالية، رسميًا في السابع من سبتمبر. يهدف هذا الحدث، الذي يحمل شعار "أعمق وأغنى"، إلى استكشاف إمكانيات السوق المالي في تايلاند وربط الحكمة التجارية العالمية بالفرص.