简体中文
繁體中文
English
Pусский
日本語
ภาษาไทย
Tiếng Việt
Bahasa Indonesia
Español
हिन्दी
Filippiiniläinen
Français
Deutsch
Português
Türkçe
한국어
العربية
الملخص:بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ دوشه‌ممه كه‌متر له 198 ملیۆن دۆلاری خستنەبازاڕەوە، بەهای دۆلاریش بەرامبەر بەدینار لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو گۆڕانكاری بەسەرهات و به‌راورد به دوێنێ به‌رزبونه‌وه‌ی زیاتری به‌خۆوه بینی.
بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ دوشه‌ممه كه‌متر له 198 ملیۆن دۆلاری خستنەبازاڕەوە، بەهای دۆلاریش بەرامبەر بەدینار لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو گۆڕانكاری بەسەرهات و به‌راورد به دوێنێ به‌رزبونه‌وه‌ی زیاتری به‌خۆوه بینی.
ئەمڕۆ دوشه‌ممه بانكی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی راگەیاند كە 198 ملیۆن و 266 هەزار و 464 دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە، كە 24 ملیۆن و 820 هەزار دۆلار دۆلاری بەشێوەی كاش 173 ملیۆن و 446 هەزار و 464 دۆلار دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەیە.
بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 157 هەزار و 100 دینار
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەبازاڕی دۆلارەكەی سلێمانیەوە بە خەندان دراون، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 156 هەزار و 800 دینار، بەڵام لەئێستادا بەهاكەی به‌رزبۆته‌وه و بەجۆرێك بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 157 هه‌زار و 100 دینار.
ئێوارەی دوێنێ لەكاتی داخستنی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 156 هەزار و 650 دینار.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه بانكی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی راگەیاند كە 197 ملیۆن و 538 هەزار و 76 دۆلاری خستەبازاڕەوە، كە 25 ملیۆن و 610 هەزار دۆلار دۆلاری بەشێوەی كاش و بڕی 171 ملیۆن و 928 هەزار و 76 دۆلار دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵە بو.
نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه بۆ سێیه‌م هه‌فته‌ی له‌سه‌ریه‌ك به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی و شاره‌زایانیش هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كه بۆ گه‌شبینی بوژانه‌وه‌ی خواست له چین كه گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری جیهان و گه‌وره‌ترین هاورده‌كاری نه‌وتی خاوه ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 39 سه‌نت كه ده‌كاته ڕێژه‌ی 0.4% و گه‌یشته 94.32 دۆلار، هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكیش 53 سه‌نت به‌رزبۆوه و گه‌یشته 91.30 دۆلار.
بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته له‌سه‌ریه‌ك نه‌وتی خاوی برێنت و رۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا به‌رزبونه‌وه
بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته له‌سه‌ریه‌ك نه‌وتی خاوی برێنت و رۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا به‌رزبونه‌وه و گه‌یشتوه‌ته به‌رزترین ئاستی له دوای مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی ئه‌مساڵه‌وه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی گه‌وره‌ترین به‌رزبونه‌وه‌ی خۆیانن له دوای له‌شكركێشی ڕوسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا له چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی 2022.
سعودیه و ڕوسیا له چوارچێوه‌ی پلانه‌كانی ئۆپێك+دا كه‌مكردنه‌وه‌ی دابینكردنیان تا كۆتایی ئه‌مساڵ درێژكرده‌وه
سعودیه و ڕوسیا له چوارچێوه‌ی پلانه‌كانی ئۆپێك+دا كه‌مكردنه‌وه‌ی دابینكردنیان تا كۆتایی ئه‌مساڵ درێژكرده‌وه، له‌گه‌ڵ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی پاڵاوگه‌كانی چین، ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌هێزی په‌راوێزی هه‌نارده‌كردنه‌وه بوه.
پێده‌چێت نرخه‌كان به ئاسانی خانه‌یه‌ك له سه‌روی 90 دۆلاره‌وه بۆ هه‌ر به‌رمیلێك بدۆزنه‌وه
ئێدوارد مۆیا، شرۆڤه‌كاری كۆمپانیای OANDA ده‌ڵێت، “پێده‌چێت نرخه‌كان به ئاسانی خانه‌یه‌ك له سه‌روی 90 دۆلاره‌وه بۆ هه‌ر به‌رمیلێك بدۆزنه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه كه ڕه‌نگه گرنگیدانه‌كه بگۆڕێت بۆ چاوه‌ڕوانییه‌كانی داواكاری له دو گه‌وره‌ترین ئابوری جیهان”.
عدم اعطاء رأي:
الآراء الواردة في هذه المقالة تمثل فقط الآراء الشخصية للمؤلف ولا تشكل نصيحة استثمارية لهذه المنصة. لا تضمن هذه المنصة دقة معلومات المقالة واكتمالها وتوقيتها ، كما أنها ليست مسؤولة عن أي خسارة ناتجة عن استخدام معلومات المقالة أو الاعتماد عليها.
بانكوك، تايلاند — في هذا القلب النابض لآسيا، على وشك أن تبدأ فعالية ضخمة تجمع نخبة التكنولوجيا المالية من جميع أنحاء العالم. سيُفتتح معرض WikiEXPO، الذي تنظمه شركة WikiGlobal الشهيرة عالميًا في مجال خدمات التكنولوجيا المالية، رسميًا في السابع من سبتمبر. يهدف هذا الحدث، الذي يحمل شعار "أعمق وأغنى"، إلى استكشاف إمكانيات السوق المالي في تايلاند وربط الحكمة التجارية العالمية بالفرص.
حققت الشركة 5.14 مليون فرنك سويسري من الأنشطة التجارية، وأنهت الفترة بأرباح بلغت 80,815 فرنكًا سويسريًا. ومع ذلك، قفزت قيمة أصولها إلى 218.4 مليون فرنك سويسري.
حذرت الهيئة القبرصية من مواقع احتيالية تنتحل هوية المؤسسة، كما نبهت المستثمرين من تأييدات مزيفة من مشاهير على وسائل التواصل الاجتماعي، داعية إلى توخي الحذر.
في الآونة الأخيرة، تصاعدت حالات الاحتيال في سوق التداول بالمنطقة العربية، مستهدفة المتداولين الجدد والغير متمرسين. هذه الظاهرة ليست جديدة، لكنها شهدت زيادة ملحوظة مع تزايد الإقبال على الاستثمار عبر الإنترنت. في هذا المقال، نستعرض بعض أبرز حالات الاحتيال ونلقي الضوء على بعض الوسطاء الذين تورطوا في ممارسات مشبوهة.